ئەمریکا: لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە لە عێراق و سوریا ٧٤ ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانمان
کوردسات نیوز
١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٥٩١
سابیرینا سینگ جێگری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ھێرشەکەی رۆژی سێشەممەی رابردوو کە لە سوریا کرایە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوو، کۆی ژمارەی ھێرشەکان لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا لە عێراق و سوریا بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە ٧٤ ھێرش.
وتیشی، لە دوای راگەیەندنی ئاگربەستە مرۆییەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ھێرشەکەی رۆژی سێشەممەی رابردوو لە سوریا یەکەم ھێرش بووە کە لەو وڵاتە و عێراق کرابێتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا.