جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کالیفۆڕنیا پێشوازیکرد لە شی جین پینگ، سەرۆکی چین کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و دوایین پێشھاتەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کرد، لەنێویشیاندا پرسی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئەمریکا جەختیلەوەکردەوە، نابێت رکابەرییەکانی نێوان ئەمریکا و چین فراوانتربێت بۆ رووبەڕووبوونەوە و ئامانجیانە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا  ئاسایی ببێتەوە، بەجۆرێک لە کاتی قەیرانەکان ھەماھەنگییان لەنێواندا ھەبێت.

لەبەرامبەریشدا، سەرۆکی چین خواستی وڵاتەکەی بۆ درێژەدان بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا نیشاندا و وتی، نابێت دوو وڵاتی زلھێزی وەک ئەمریکا و چین دژ یەک بوەستنەوە و بە رەسمی شەڕ دژی یەک رابگەیەنن.