ئاژانسی فرانس پریس بڵاوکردەوە، دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا چوار فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆککوماری سوریا دەرکرد، بە تۆمەتی ھاوبەشیکردن لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ  لە ھێرشەکانی گازی سارین کە لە ٢١ی ئابی ساڵی ٢٠١٣ کردیەسەر غوتەی رۆژھەڵات و موعادمیەی شام لە نزیک دیمەشق بەوھۆیەشەوە زیاتر لە ھەزار کەس کوژران.

دادوەری فەرەنسا جگە لە ئەسەد، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای دیکەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەرکردووە لەوانە، برای بەشار ئەسەد کە فەرماندەی فیرقەی چوارەمە لە سوپای سوریا و بەڕێوەبەری لقی ٤٥٠ی ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی سوریا، بەسام حەسەن راوێژکاری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ستراتیژی و ئەفسەری پەیوەندی نێوان کۆشکی سەرۆکایەتی و ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی و چەند کەسێکی دیکە.