جۆ بایدن داوا لە ئیسرائیل دەکات پارێزگاریی لە نەخۆشخانەی شیفا بکات
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٦١
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، پێویستە پارێزگاریی لە نەخۆشخانەی شیفا بکرێت و لەسەر ئەو بابەتەش لەگەڵ ئیسرائیل لە پەیوەندیدان و ھیوادارن ھیچ داگیرکارییەک لە نەخۆشخانەی شیفا روونەدات.
بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە، نەخۆشخانەی شیفا، ئاو و کارەبای لێبڕاوە و نەخۆشخانەکە نزیکە لە لەکارکەوتن، لە رۆژی شەممەوە تاکو رۆژی دووشەممە، ٣٤ نەخۆش لە نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە، کە حەوتیان منداڵ بوون.