وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی مەرجێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دادەنرێت
کوردسات نیوز
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٥٧
دوای بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە ریازی پەیاتەختی سعودیە و بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەکە، میدیا عەرەبییەکان گرنگییەکی زۆریان بە خاڵێکی راگەیەندراوەکە داوە کە وەک مەرجێک دانراوە بۆ سەرجەم ئەو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییانەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە یان لەگەڵ ئەو وڵاتە بڕۆنە ھەر پرۆسەیەکی تایبەت بە ئاشتییەوە.
بەپێی بڕیارەکەی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی، لەئێستا بەدواوە مەرجی پێشوەخت و سەرەکی ھەموو ئەو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییانەی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە یان لەگەڵ بڕۆنە پرۆسەی ئاشتییەوە، پێویستە کشانەوەی ئەو وڵاتە بێت لە تەواوی خاکی فەڵەستین و ئیسرائیلیش دان بەوەدا بنێت کە قودس پایتەختی فەڵەستینە.