ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیسرائیل ھێڵی سووری تێپەڕاندووە لە ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە، ئەوەش رەنگە ھانی سەرجەم لایەنەکان بدات، ببنە بەرەیەکی تر لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەو کەرتە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا داوای لێکردوون ھەڵوێستی کرداریان نەبێت لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە، بەڵام ئەو وڵاتە خۆی بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل.

سەرۆککۆماری ئێران جەختیلەوەشکردووەتەوە، کە بە ئەرکی خۆیان دەزانن پشتیوانی لە بەرەی بەرخۆدان بکەن، کە بزووتنەوەی حەماس و حزبوڵا لەخۆدەگرێت.