ھێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت بەشێوەیەکی سنوردار بۆ غەززە گەڕاوەتەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٥٣
رێکخراوی (نێت بلوکس) کە چاودێری ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەکات لە غەززە رایگەیاندووە، بەشێوەیەکی سنوردار ھێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن بۆ چەند ناوچەیەکی غەززە گەڕاوتەوە بە تایبەتیش بەشی باشوری شارەکە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای گەڕانەوەی ھێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت بۆ کەرتی غەززە بە شێوەیەکی سنوردار، توانیویانە پەیوەندی بە تیمە پزیشکییەکانیانەوە بکەن کە بۆ ھاوکاریکردنی کەرتی تەندروستی غەززە لەو شارەن، بەڵام بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.