یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری تورکیا دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٣١٨
رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و لێپرسراوانی حکومی لەسەر مەزاری ئەتاتورک لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
ھەر بەو بۆنەیەوە پێشانگەیەک لە کۆشکی کۆماری کە ١٠٠ تابلۆی ھونەری تێدا نمایش دەکرێت، دەکرێتەوە.
ھەروەھا لەبەردەم کۆمەڵەی نیشتمانی لە ئیستەنبوڵ نمایشی سەربازی ئەنجام دەدرێت و لە بۆسفۆریش نمایشی سەربازی دەریایی رێکخراوە.
لە سەعات ١٩:٢٣ خولەک کە ئاماژەیە بۆ ساڵی دامەزراندنەکەی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای وەستانی وەک ئاماژەیەک بۆ رێزگرتن لەو رۆژە، وتاری ١٠٠ ساڵە پێشکەش دەکات.