ئەنجومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە و فراوانبوونی ھێرشەکانی ئیسرائیل تاوتوێ دەکات
ئایار
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٩٥
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ژمارەیەک دیپلۆماتکارەوە بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای ئیمارات کۆدەبێتەوە، کە ئەو وڵاتە داوای کردووە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی "فراوانبوونی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە" ئەنجامبدات.
لە ٢٣ رۆژی رابردوودا کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیان پێکردووە، ئەنجومەنی ئاسایش چەندجارێک کۆبووەتەوە، رۆژی ھەینییش کۆمەڵگەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارێکی بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە راگەیاند، بەڵام ئیسرائیل پێوەی پابەندنەبوو.