ناتانیاھۆ: ھەموو بژاردەیەکمان ھەیە بۆ ئازادکردنی دیلەکەمان
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٨٣٩
بنیامین ناتانیاھۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئیسرائیل ھەموو بژاردەیەکی ھەیە بۆ گەرەنتیکردنی ئازادکردنی سەرجەم دیلەکانیان لەدەستی چەکدارە فەڵەستینییەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٢٠ کەسە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، شەوی رابردوو یەکەکانیان چوونەتە ناو کەرتی غەززە و ئەو ھێرشە زەمینییەی ئێستا بەڕێوەدەچێت، قۆناغی دووەمی شەڕەکەیە، وتیشی، شەڕەکە لە غەززە سەختە، بەڵام پاشگەزنابنەوە و لە ژێرزەوی و سەرزەوی حەماس لەناودەبەن.
ھاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە فراوانکردنی چالاکییە زەمینییەکانیان لە کەرتی غەززە و کۆمەڵە ھێزەکانی زرێپۆش و ئەندازیی و پیادەکان لە باکووری غەززەوە لە چالاکییدان.