نەتەوە یەکگرتووەکان: دانوستانەکان بۆ ناردنی کاروانی دووەمی ھاوکاریەکان بۆ غەززە بەردەوامە
کەژان
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٥٥
مارتن گریفیتس، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان دانوستانەکان بۆ ناردنی کاروانی دووەمی ھاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە بەڕێوە دەبات، وتیشی لە ئێستادا دانوستان لەسەر ئەم بابەتە دەکەن، ڕەنگە کاروانێکی دیکە بگەیەننە غەززە، کە ٢٠ بۆ ٣٠ بارھەڵگر لە خۆی دەگرێت.
راشیگەیاند، رێکخراوەکەیان ئامانجیەتی ڕۆژانە ١٠٠ بارھەڵگر یارمەتی مرۆیی لە ڕێگەی دەروازەی ڕەفەح لە میسر بگەیەنرێتە غەززە.
دوێنێ شەممە، ٢٠ بارھەڵگر کە ھاوکارییە مرۆییەکانیان ھەڵگرتبوو، لە دەروازەی ڕەفەحەوە پەڕینەوە بۆ ناو کەرتی غەززە.