فێستیڤاڵەکە تا ڕۆژی (٢٠ـی تشرینی یەکەم) بەردەوام دەبێت و تێیدا تیپی ھونەری شاریا، کە نوێنەرایەتی تیپە ھونەرییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە ڕەوانەی فێستیڤاڵەکە کراوە، بە ژمارەیەک چالاکی بەشداری دەکات.

بڕیارە ڕۆژی کۆتایی فێستیڤاڵەکە، تیپی ھونەری شاریا چەند تابلۆیەکی ھەڵپەڕکێ و پارچە میوزیکی کوردی پێشکەش بکات.