بڕیاربوو دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل و رەوشی مرۆیی غەززەی پڕۆژە بڕیارێکی بەرازیل سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە بکات، بەڵام بەھۆی بۆردومانەکەی نەخۆشخانەی مەعمەدانیە کۆبونەوەکە دواخرا بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ. 

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا، دەنگدان لەسەر پرۆژە بڕیارێکی بەرازیل بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ بکرێت. 

رۆژی دووشەممەی رابردووش ئەنجومەنی ئاسایش پڕۆژە بڕیارێکی روسیای خستە دەنگدانەوە، کە تایبەت بوو بە راگرتنی جەنگ  لە کەرتی غەززە، بەڵام لە کۆی ١٥ دەنگ تەنھا پێنج دەنگی پشتیووانیی بەدەستھێنا، چوار وڵاتیش رەتیانکردەوە و شەش وڵاتیش دەنگیان نەدا.

لە لایەکی تریشەوە، لەگەڵ کردنەوەی بازارەکانی بەھۆی بۆردومانەکەی کەرتی غەززە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گۆرانکاری بەسەردا ھات و نرخی ھەر بەرمیلێک دوو دۆلار بەزربۆیەوە. لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت بە نزیکەی ٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.