پێگەی "سپۆتنیک"ی روسی رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی یەک شەممە ڤلادمێر پۆتن، سەرۆکی ڕووسیا  گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "شودو" لە پەکین بۆ بەشداریکردن لە سێیەمین کۆڕبەندی ھاوکاری نێودەوڵەتی، "یەک پشتێن، یەک ڕێگا".

راشیگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا ھەروەھا لەگەڵ ڤو ڤان چۆنگ، سەرۆکی ڤێتنام  پرایوت چان ئۆچا سەرۆکوەزیرانی تایلەند کۆدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە سەرۆکی ڕووسیا وەک میوانێکی سەرەکی بانگھێشتکراوە بۆ بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "یەک پشتێن، یەک ڕێگا" و بڕیارە لە ١٨ی ئۆکتۆبەردا پوتین لە کردنەوەی کۆڕبەندەکەدا وتارێک پێشکەش بکات.