بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل و رەوشی مرۆیی غەززەی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەبڕیارێکی روسیا خرایە دەنگدانەوە، کە تایبەت بوو بە راگرتنی جەنگ  لە کەرتی غەززە، بەڵام لە کۆی ١٥ دەنگ تەنھا پێنج دەنگی پشتیووانیی بەدەستھێنا، چوار وڵاتیش رەتیانکردەوە و شەش وڵاتیش دەنگیاننەدا.