جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا،  لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا بەشداری لە شەڕی  نێوان حەماس و ئیسرائیل ناکەن، ھەروەھا ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و داگیرکردنەوەی شارەکە ھەڵەیەکی گەورە دەبێت.

وتیشی، لە ناوبردنی بزوتنەوەی حەماس و حزبوڵای لوبنان لە بنەڕەتەوە کارێکی پێویستە، ئەمریکا پشتیوانی تەواوەتی ئەو ھەوڵانە دەکات.

بایدن، ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەست نییە، کە ئێران لە پشت یاخود داڕێژەرەی ھێرشەکانی حەماس بێت بۆ سەر ئیسرائیل.