لقی فەڵەستینی جوڵانەوەی نێودەوڵەتی بۆ داکۆکیکردن لە منداڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی شەممەی رابردووەوە بەھۆی بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە، ٣٢٦ منداڵ لە کەرتی غەززە و شەش منداڵ لە کەناری رۆژئاوا کوژراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی نەبوونی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی جەنگ، ئیسرائیل گڵۆپی سەوزی بۆ خۆی ھەڵکردووە بۆ بۆردومانکردنی کەرتی غەززە و کوشتنی منداڵانی فەڵەستینی.

، لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندووە، بەھۆی بۆردومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی  غەززە تادێت ئاماری کوژراو و بریندارانی ھاوڵاتییانی فەڵەستین روو لە زیادبوونە و ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە زیاتر لە ھەزار و ٣٥٠ کەس و زیاتر لە شەش ھەزاری دیکەش برینداربوون.