منداڵانی کۆچبەران لە ڕێگەی کۆچی نایاسایدا لەلایەن قاچاخچییەکانەوە بێھۆشدەکرێن
هادی
٣ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢١٠
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پۆلیسی ئیتاڵیاوە دەستیان کەوتووە، قاچاخچییەکان لەکاتی گواستنەوەی کۆچبەرەکاندا حەبی خەو دەدەن بە منداڵانی کۆچبەر بۆ ئەوەی نەتوانن دەنگە دەنگ دروستبکەن و سەرنجی پۆلیسی دەروازە سنوورییەکان رانەکێشێت، لەکاتێکدا شەوانە بەسەر سنوری کرواتیا و سلۆڤینیادا دەگوازرێنەوە، گەورەکانیش خواردنەوە وزەبەخشەکانیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی ئەو گەشتەی بەسەر ناوچە شاخاوییەکاندا ئەنجامی دەدەن ھەست بە ماندوبوون نەکەن.
راشیگەیاندووە، ئەو دەرمانانەی دەدرێن بە منداڵی کۆچبەرەکان، دەرمانی تایبەت بە منداڵ نەبووە.