خامنەیی داوای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەکات
ئایار
٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
٣٠٠
عەلی خامنەیی، لە وتارێکدا رایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ناوەوە و دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەریی، ئەرکی دەسەڵاتی دادوەرییە و کەمینەیەکی دادوەران و کادرانی دەسەڵاتەکانی دادوەری، وێنەی دەسەڵاتی دادوەری دەشێوێنن.
وتیشی، چاکسازیی چاوەڕوانکراو لە سیستمی دادوەریی ئێراندا بە رێگەوەیە.
ئەو لێدوانەی عەلی خامنەیی لەکاتێکدایە، بەردەوام رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ رەخنە لەدەسەڵاتی دادوەریی ئێران دەگرن، بەتایبەت کە ئێران دوای چین دووەم وڵاتە بۆ زۆری ژمارەی لەسێدارەدان و لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی ٣٦٠ کەس لەسێدارەدراون.