راوێژکاری ئەڵمانیا: نابێت رێگە بە رق و کینە لە دژی موسڵمانان بدرێت
کوردسات نیوز
١ی تەمووزی ٢٠٢٣
٣١٥
راوێژکاری ئەڵمانیا لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، رەگەزپەرستی لە ئەڵمانیا راستییەکە، کە پێویستە پێکەوە بەسەریدا زاڵبین، وتیشی، نابێت رێگە بە رەگەزپەرستی دژە جوولەکە و رق و کینە لە دژی موسڵمانان بدرێت.
بەپێی ئامارێکی حکوومەتی ئەڵمانیا، لە نێوان مانگی کانوونی دووەم تاکو مانگی نیسانی ئەمساڵ، ١٢٤ تاوان دژی ئیسلام و موسڵمان لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە، لەوانە تاوانی ھێرشکردنە سەر مزگەوتەکان و بریندارکردن و سووکایەتیکردن و زیانگەیاندن بە موڵکوماڵی موسڵمان.