رووداوێکی تەقەکردن لەبەردەم کونسوڵی ئەمریکا لە سعودییە بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٣١٩
ئاژانسی فەرمی سعودییە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ، لە جددەی پایتەختی سعودییە لەلایەن چەکدارێکەوە دەسترێژی گوللـە لە کونسوڵی ئەمریکا کراوە و بەھۆیەوە ھاوڵاتییەکی بە رەگەز نیپاڵی کە یەکێک بووە لە پاسەوانەکانی کونسوڵەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دەرەنجامی رووداوەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کەسی تەقەکەر کوژراوە و لەئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی ھۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ھاوکات، لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە رووداوەکەدا ھیچ ھاوڵاتییەکی ئەمریکی بریندارنەبووە و لەئێستاشدا بۆ ماوەیەکی کاتی کونسوڵەکە داخراوە تاکو دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە.