ئەمڕۆ نزیکەی دوو ملیۆن ٥٠٠ ھەزار حاجی دەچنە کێوی عەرەفە
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٬١٦٢
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کە ھاوکاتە لەگەڵ رۆژی نۆی مانگی زیلحیجە، چوونی حاجیان بەرەو کێوی عەرەفە دەستیپێکرد و بەردەوامە، سەردانیکاران تاکو خۆرئاوابوون دەمێننەوە و نوێژەکانی نیوەڕۆ و عەسر بە قەسر و جەمع ئەنجام دەدەن.
دەسەڵاتدارانی سعودیە ھەموو پێداویستییەکیان دابینکردووە تاکو ئەو حاجیانەی گرفتی تەندروستی یان جەستەییان ھەیە بگەیەنن بە کێوی عەرەفە، چونکە ھەر کەسێک وەستانی کێوی عەرەفەی لەدەستبچێت حەجی بۆ قبوڵ نابێت کە یەکێکە لە ئەرکانە سەرەکییەکانی حەج.