فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا سنوری پارێزگای ئیدلب لە سوریا بۆردوومان دەکەن
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٣٥٩
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بازاڕێکی شاری ئیدلب و پردی شوغور و چەند گوندێکی دەووروبەری شارەکەیان کردوەتە ئامانج، بەوھۆیەشەوە ژمارەیەک کوژراو برینداری لێکەوتوەتەوە.
ڕوانگەی سوری ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ژمارەی قوربانییەکان بەرزبوەتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠ کەس.
باسی لەوەشکردووە، تەنھا لە گوندی بەسبەت لە رۆژئاوای ئیدلب ٢ کەس کوژراون و ١٦ کەسی تریش برینداربوون، ھەروەھا لە پردی شوغور ٦ ھاووڵاتی و ٣ سەرباز کوژراون، ژمارەیەکی تریش برینداربوون.