روسیا: کارئاسانی ناکەین بۆ گەیاندنی دانەوێڵە بە وڵاتە دەوڵەمەندەکان
هەژار
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٧٤
فسیلی نیبینزیا نوێنەری ھەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دەستپێشخەری دەریای رەش بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە رایگەیاند، روسیا ئامادەیە و بەردەوامە بۆ ھاوکاریکردنی وڵاتانی ھەژار و تازە گەشەسەندوو کە پێویستیان بە گەنم و دانەوێڵە و پەین ھەیە، بەڵام بەھیچ شێوەیەک کارئاسانی ناکەن و رێگە نادەن گەنم و داوێڵە بگاتە وڵاتە دەوڵەمەندەکان لە ژێر دروشمی پاراستنی بەرژوەندی کەسانی ھەژار و کەمدەرامەت.
وتیشی، بەھۆی فێڵکردن و رێگرییەکانی وڵاتە دەوڵەمەندەکانی خۆرئاوا، تائێستا لە رێگەی دەستپێشخەری دەریای رەش بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە، تەنھا ٣٪ی خۆراک دەگاتە وڵاتە ھەژارەکان.