یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
ڕێبوار
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٬٧٣١
یاخیبوونی فەرماندەی گروپی ڤاگنەر کە بۆ جیھان پێشھاتێکی چاوەڕواننەکراو بوو، کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و میخایلۆ بۆدولیاک یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکراین لە تویتەر نوسیویەتی ئەوەی لە روسیا روودەدات تەنھا سەرەتایە دابەشبوون لەنێو توێژی باڵادەست بەرووی دیارە و بانگەشەکان بۆ یەکلاکردنەوەی ھەموو شتێک سەرکەوتوو نەبوو.
ھاوکات ئادەم ھودج وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی سەربە کۆشکی سپی رایگەیاند، کۆشکی سپی چاودێری رەوشی روسیا دەکات و ئامادەیە لەگەڵ ھاوبەشەکانی سەبارەت بە دواپەرەسەندنەکان گفتوگۆ بکات.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش رووداوەکانی روسیای بە گەورەترین ئاڵنگاری بۆ ئەو وڵاتە لەم کاتەدا ناوبردووەو راگەیاندووە، لایەنگری پاسەوانی نیشتمانی روسیا داھاتووی ئۆپراسیۆنەکانی ئێستا دیاری دەکات.