راپۆرتێکی ھەواڵگری ئەمریکا لەبارەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٬٢٩٥
میدیاکانی ئەمریکا راپۆرتێکی دەزگای ھەواڵگری وڵاتەکەیان بڵاوکردووەتەوە کە دزەی پێکراوەو تایبەتە بە سەرچاوە و ھۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە چوار لاپەڕە پێکھاتووە و تیایدا باس لەوە کراوە، ئەو زانیارییانەی لە ساڵانی رابردوودا بڵاوکرانەوە و باسیان لەوە دەکرد ھۆکاری بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ھۆی رووداوێکەوە بووە لە ناو تاقیگەیەکی پەیمانگای ووھان بۆ زاستی ڤایرۆرسەکان لە چین، دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە و تائێستاش ھیچ بەڵگەیەک نییە ئەوە بسەلمێنێت.
راشیگەیاندووە، تائێستا نە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا و نەھیچ ناوەند و دەزگا و لایەنێکی رەسمی جیھان سەرچاوە و ھۆکاری بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ یەکلایی نەبووەتەوە، ئەوانەشی لە رابردوودا وتراون بەشێکیان تۆمەتبارکردنی یەکتر بووە لەسەر بنەمای بانگەشەی سیاسی و بەشێکی تریشیان نازانستی بووە.