زیلینسکی: روسیا پلانی ھەیە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا ئەنجامبدات
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٥٨٦
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست دەزگا ھەواڵگیرییەکانی ئۆکراین کەوتووە، روسیا پلانی ھەیە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا ئەنجامبدات.
ئەوەشی خستەڕوو، روسیا ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ ھێرشەکە کردووە و لەئێستاشدا ھەڵسەنگاندن بۆ سیناریۆی ھێرشەکە دەکات.
سەرۆکی ئۆکراین وتیشی، نابێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رێگەبدرێت رووداوێکی دیکەی ھاوشێوەی تەقاندنەوەی بەنداوی کاخۆڤکا رووبداتەوە.
ھاوکات، لەبەرامبەردا سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی روسیا دیمیتری پێسکۆڤ ئەو بانگەشەی سەرۆکی ئۆکراینی رەتکردەوە و سەرجەمیانی بەبێ بنەما ناوبرد.