وەزیری بەرگری تورکیا: لەگەڵ عێراق ئاسایشی سنورەکانمان بەھێزتر دەکەین
هەژار
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٣٥
یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، لەگەڵ عێراق سنوورێکی دورودرێژمان ھەیە و پێویستە ھێزەکانی پاسەوانی سنوری ھەردوولا زیاتر چاوکراوەبن بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھەردوو وڵات، رێگە نەدەن لە خاکی ھیچ وڵاتێکیانەوە مەترسی لەسەر وڵاتەکەی تر دروست ببێت.
وتیشی، لە ئێستادا پەیوەندی و ھەماھەنگی تەواویان لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەیە بە مەبەستی زیاتر پاراستنی سنورەکانی نێوانیان و ئاسایش، ئارامی یەکتر و ھەردوولاش مافێکی یاسایی خۆیانە رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە کە ھەڕەشە لە وڵاتەکانیان دەکەن.