روسیا: وڵاتانی رۆژئاوا پابەندی خاڵەکانی رێککەوتنی دانەوێڵە نین
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٠٠
دیمیتری پیسکۆف وتەبێژی کۆشکی کریملن، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا پابەندی رێککەوتنی دانەوێڵە نین، کە بە نێوەندگیری تورکیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاوردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین لە رێگەی دەریای رەشەوە لەنێوان روسیا و ئۆکراین ئەنجامدراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی پابەندنەبوونی وڵاتانی ڕۆژئاواوە، لەئێستادا روسیا کار لەسەر کشانەوەی لە ڕێککەوتنەکە دەکات، ئەوەش قوڵبوونەوەی قەیرانی خۆراکی لە جیھان لێدەکەوێتەوە.