ئاماری گیانلەدەستدان لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی یۆنان گەیشتە ٨٢ کۆچبەر
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٩٩
ئاژانسی رەسمی یۆنان "ئامنا" بڵاویکردەوە، پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی کۆچبەرێکی دیکەیان لە دووری ٤٧ میلەوە دۆزیوەتەوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو کۆچبەرانەی لە بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٨٢ کەس بەرزبووەوە. تائێستاش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی رزگارکراون، لە ١٠٤ کەس جێگیربووە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بەلەمێکی ماسیگرتن بە ٧٥٠ کۆچبەری نایاساییەوە لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوت، بەڵام لە نزیک دوورگەی مورا لە یۆنان ژێرئاوکەوت.
کۆچبەرەرزگاربووەکانیش پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان تۆمەتباردەکەن بەو کارەساتە و دەڵێن بەجێیانھێشتوون.