چالاکوانێکی خەڵکی سەقز لە دادگای شۆڕشی تاران سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت
هادی
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٣٠
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، ئەندازیار پەرھام پاروەری خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی"موحارەبە"، سزای ١٠ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوەی لە زێدی خۆی بۆ شاری جاسک لە پارێزگای ھورموزگان و بە تۆمەتی "ھەوڵی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی"، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ماوەی دەستبەسەربوونی ئەو چالاکوانە لە بەندیخانەی ئێڤین، کێشی نزیکەی ٢٠ کیلۆ دابەزیوە و لە ماوەی ٢٣٠ رۆژدا تەنیا جارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرەکەیدا چاوپێکەوتنی ھەبووە.