ئەردۆغان: لەمساڵدا ئاستی ھەناردە دەگەیەنینە ٢٦٥ ملیار دۆلار
گۆران
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢١٩
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، کار دەکەن تا ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی ھەناردەی تورکی بگاتە ٤٠٠ ملیار دۆلار.
وتیشی، لەم ساڵدا قەرزەکان کە بۆ پرۆژەی بچوک و مامناوەند دابین دەکرێت، بە رێژەی لە %٢٥.٨ زیاد دەکرێت.
ئەردۆغان دووپاتی کردوەتەوە کە بە ھەموو توانایان کاردەکەن بۆ پشتیوانییکردن لە بەرھەمی ناوخۆیی و ھەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دەرەوە.