لە کەناراوەکانی تورکیا ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی رزگارکران
ڕێبوار
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٩٧٦
دەسەڵاتدارانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی بەلەمێکی پلاستیکی کۆچبەران، لە کەناراوەکانی ویلایەتی چانەقەڵا، تیمەکانی فریاگوزاری بەھانایانەوە چوون و ١٨ کۆچبەریان رزگارکردووە کە ھەڵگری رەگەزنامەی سوریا و یەمەن و فەڵەستین و ئەفغانستان بوون.
لە کەناراوەکانی ویلایەتی موغلاش تیمەکانی فریاگوزاری ٣٥ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد، کە لە نێو سێ بەلەمی پلاستیکیدابوون و لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە ئاوە ھەرێمییەکان.