فرونتکس: تێپەڕاندنی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتووەتە دوو ھێندە
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٨٧١
ئاژانسەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٥٠ ھەزار و ٣٠٠ پڕۆسەی تێپەڕبوونی نایاسایی لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە تۆمارکراوە، کە بەرزترین رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تۆماربکرێت.
راشیگەیاند، ھێشتا دەریای سپی ناوەڕاست رێگەی سەرەکی کۆچە بەرەو یەکێتی ئەوروپا و نزیکەی نیوەی حاڵەتە نایاساییەکان لەمساڵدا لەو رێگەیەوە بووە. دووەم رێگەش خۆرئاوای بەڵقان بووە.
بە پێی "فرونتکس"، فشارەکانی کۆچی نایاسایی لە ناوچەکە زۆر بەرزن و رەنگە لە چەند مانگی داھاتووشدا بەقاچاغبردنی مرۆڤ، چالاکتر بێت.