ژمارەیەک کۆچبەر کە بەشێکیان کوردی رۆژئاوان لەرێگای تورکیا بەرەو ئیتاڵیا رزگارکران
هادی
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٬٠٥٤
حسێن حەمەساڵح نوینەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دوای بەڕێکەوتنی یەختێک لە تورکیاوە بەرەو ئیتالیا لە باشوری دورگەی کریتی کێشەی بۆ دروستدەبێت، پۆلیسی دەریاوانی یۆنانیش چوون بە ھانای کۆچبەرەکانەوە.
وتیشی، لەئێستادا ھەموو کۆچبەرەکان کە ژمارەیان ٨٠ کەسە و پێکھاتوون لە ٥١ پیاو و ١٧ ژن و ١٢ منداڵ، ھەموویان بەسەلامەتی رزگار کراون، لە دورگەی کریتیەوە بە کەشتی بەرێکراون بۆ کەمپی مەلاکاسا نزیک ئەسینا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەندێک لە کۆچبەرەکان کوردی رۆژئاوان.