لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە ناوەڕاستی کەنەدا ١٥ کەس گیانیانلەدەستدا
لاڤە
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٣٤
رووداوەکە لەنێوان بارھەڵگرێک و پاسێکی بچووکدا بووە و بەھۆیەوە ١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە، ١٠ کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون، زۆرینەی سەرنشینانی ناو پاسەکەش کەسانی بەتەمەن بوون و تایبەت بووە بە گواستنەوەی ئەو کەسانە.
لێپرسراوانی ناوچەکە رایانگەیاند، ئەو رێگەیەی رووداوەکەی تێیدا روویداوە لە دوو لاوە گیراوە، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ھەلیکۆپتەریش لە شوێنی رووداوەکەن.
شایەتحاڵانیش دەڵێن، بارھەڵگرەکە وەرگەڕاوە و پاسەکەش سوتاوە، رووداوەکەش زۆر گەورە بووە، پێشتریش رووداوی لەو جۆرەیان نەبینیوە.