ناتۆ: ئۆکراین بەرەوپێشچوونی بەدەستھێناوە و پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی
هادی
١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٧٧
لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ناتۆ و ئۆکرایندا، یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوەکرد، ئۆکراین لەم دواییانەدا ھێرشی پێچەوانەی لە دژی رووسیا دەستپێکردووە، دژە ھێرشی سوپای ئۆکراینا بۆسەر ھێزەکانی رووسیا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە بەردەوام بن لە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی و چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین و پشتیوانیی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەیانەوێت سندوقێک پێکبھێنن بۆ دەستەبەرکردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراین.
ھاوکات مارک میڵی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، سەرنجیان لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی ئۆکراین چڕکردووەتەوە.