ئەردۆغان: تاکو پرسی تیرۆر چارەسەرنەکرێت رازی نابین لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ
ڕێبوار
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٣١
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی گەڕانەوەی لە ئازربایجان لە فڕۆکەخانە بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، ناتوانن رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بدەن بەر لەوەی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بە دۆسیەی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند،٥٠ ساڵە یەکێتی ئەوروپا لە پرسی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتییەکە لە شوێنی خۆیدا دەخولێتەوە، ئەو پرسە جارێکی دیکە دەخەنەوەبەر باس و گفتوگۆ و پێویستە پێداوچوونەوەی بۆ بکەن.
رونیشیکردەوە، روکردنە رۆژھەڵات لەسەر حسابی رۆژئاوا لە سیاسەی دەرەکیدا پرەنسیپی ئەوان نییە و بە یەک ئاست لە رۆژھەڵات و رۆژئاوا نزیکن.