دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە بەرژەوەندی عوسمان بایدەمیر بڕیاریدا
گۆران
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٠٨
بایدەمیر لە ساڵی ٢٠١٧ لە میانەی گفتوگۆکانی پەیوەست بە بودجەی ئەو وڵاتە ناوی کوردستانی ھێنا و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لێی پرسی کوردستان لە کوێیە ئەویش دەستی لەسەر دڵی دانا و وتی لێرەدایە.
بەھۆی ئەو وتەیەوە و بە پشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی تورکیا، بایدەمیر رووبەرووی سزای دەرکردن لە کۆبوونەوەکان و بڕینی موچەکەی کرایەوە.
دوای سزادانی، بایدەمیر لە دادگای مافەکانی مرۆڤ ئەوروپا سکاڵای تۆمار کرد و دادگاش لەدوایین بڕیاریدا رایگەیاند پەرلەمانی تورکیا مادەی ١٠ی رێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشێل کردوە.