رۆژنامەی  زەی ھێڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ١٩ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نامەیەکی ھاوبەشدا کە بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکایان ناردووە، تێدا داوایانکردووە کۆتایی بە ھاوکارییەکانی ئەمریکا بھێندرێت بۆ ئۆکراین.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێویستە ئەو ھاوکاریانەی کە بڕیارە لە داھاتوودا پێشکەشی ئۆکراین بکرێت دەبێت بە رێگایەکی دیبلۆماسی روونبێت و ئامانجیش لێی کۆتایی ھێنانبێت بە شەڕ لەو وڵاتەدا.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس دەشڵێن، لەئێستادا وڵاتەکەیان پێویستی بەوە ھەیە زیاتر سەرنج بخاتە سەر توانا سەربازی و ئابورییەکانی تایبەت بە خۆیان لە ناوخۆ نەک چەک و ھاوکاری گەورە رەوانەی دەرەوە بکەن بە ئامانجی شەڕ.

لەسەرەتایی سەرھەڵدانی شەر لە ئۆکراین تائێستا ئەمریکا بە بری ٣٦.١ ملیار دۆلاری ھاوکاری داوەتە ئۆکراین.

ژمارەیەک ئەندامی کۆنگرێس داوادەکەن بایدن کۆتایی بە ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین بھێنێت