ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لەناوچەی بابولیەمەن لە سەنعای پایتەختی یەمەن، لە کاتی دابەشکردنی یارمەتییە خێرخوازییەکان لەبەردەم خوێندنگەیەک، قەرەباڵغی دروستبووە و بەھۆیەوە ٨٥ کەس ژێر دەستوپێ کەوتوون و گیانیانلەدەستداوە، زیاتر لە ٣٢٠ کەسی تریش برینداربوون، زۆربەی قوربانییەکانیش ژن و منداڵن.

وەزارەتی ناوخۆی یەمەن لە راگەیەندراوێکدا ئاماری وردی قوربانیانی رووداوەکەی  بڵاونەکردووەتەوە، تەنھا ئاماژەی بەوەکردووە، بریندارەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سەنعا کراون و پڕۆسەی دابەشکردنی یارمەتییەکانیش راگیراوە.

مەھدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی حوسییەکانی یەمەنیش رایگەیاندووە، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکھێناوە و بەتۆمەتی دەست ھەبوون لە رووداوەکە سێ کەس دەستگیر کراون.