رەئیسی: ئەگەر ئیسرائیل بچوکترین ھەڵە بەرامبەرمان ئەنجامبدات تەلئەبیب لەناودەچێت
شۆرش
١٨ی نیسانی ٢٠٢٣
٥٦٣
ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە وتارێکدا و لە رۆژی بەرزڕاگرتنی یادی سوپای وڵاتەکەی رایگەیاند، سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی ئێران رۆڵی بەرچاویان لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بینیوە و پەیامیان ئەوەیە کە ھێزە دەرەکییەکان و بەتایبەتیش ھێزەکانی ئەمریکا، بەزووترین کات ناوچەکە جێبھێڵن، چونکە ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی خۆیشیان و ئاسایشی ناوچەکەدایە.
رەئیسی ھۆشداریشیدایە ئیسرائیل و رایگەیاند، ئەگەر دوژمنانیان و بەتایبەتیش ئیسرائیل بچوکترین ھەڵە بەرامبەر ئێران ئەنجام بدەن، بەتوندترین شێوە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە وەڵام دەدرێنەوە و دەبێتەھۆی لەناوچوونی حەیفا و تەلئەبیب.