ئەمریکا ھێزەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزتر دەکات
ڕێبوار
١ی نیسانی ٢٠٢٣
١٨٧
کۆلۆنێڵ ڤینتۆرا وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لەدوای ھێرشەکانی سوریا، کاتی بڵاوکردنەوەی فڕۆکەی ھێرشبەری جۆری ( ئەی ١٠) لەناوچەکەدا خێرا کراوە و بڕیاریش دراوە گروپێک لە کەشتییە فڕۆکە ھەڵگرەکان بھێڵنەوە بۆ پاڵپشتی ھێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
وتەبێژی پنتاگۆن دووپاتیشیکردەوە، واشنتۆن ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی گروپێک لە حاڵەتە لەناکاوەکان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست ئەگەر پێویست بکات.
وتیشی، ھێزی ھێرشبەری سەر کەشتی فڕۆکە ھەڵگری ( جۆرج ئێچ دەبیلو بوش)ی لە دەریای ناوەراست کەلە لەژێر سەرپەرشتی فەرماندەیی ئەوروپادایە دەمێنێتەوە و لەحاڵەتی بوونی پلان و کردەوەی لەناکاو پشتیوانی ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکات .