لە ١٠ رۆژی یەکەمی رەمەزاندا زیاتر لە ٧.٤ ملیۆن عومرەکار سەردانی سعودیەی کردووە
١ی نیسانی ٢٠٢٣
٤٤٢
ساڵح رەشید، سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی شاھانەی شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە رایگەیاندووە، لە ماوەی ١٠ رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزاندا زیاتر لە حەوت ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس لە وڵاتە جیاجیاکانی جیھانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە لە رێگەی کۆمپانیاکانی گەشتیاریی و وەرگرتنی ڤیزای تایبەتەوە سەردانی سعودیەیان کردووە.
وتیشی، حکومەتی سعودیە لەرێگەی دامەزراوە حکومییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، ھەوڵ دەدات باشترین خزمەتگوزاری و ھۆکارەکانی گواستنەوە بۆ سەرجەم عومرەکاران دابین بکات و بۆئەوەی ھیچ کێشەیەکیان لە شوێنی مانەوە و کاتی گواستنەوەدا بۆ دروست نەبێت.