دەزگای ھەڵبژاردنی تورکیا تانەی کاندیدبوونی ئەردۆغان و کلچدارئۆغڵو و ئینجەی رەتکردەوە
گۆران
٣١ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٨١
ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن لە تورکیا رایگەیاند، بە کۆی دەنگ تانەکانی دژ بە کاندیدبوونی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و کەمال کلچدارئۆغڵو سەرۆکی گشتی جەھەپە و موحەرەم ئینجە سەرۆکی گشتیی پارتی نیشتمان رەتکراونەتەوە.
راشیگەیاند، تانەی پارتی میللەت سەبارەت بە بەکارھێنانی ناوی ھاوپەیمانیی میللەت لەلایەن ھاوپەیمانی شەش حزبەکەوە بە کۆی دەنگ رەتکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ماددەکانی ٧٧، ١٠١، ١٠٦ و ١١٦ لە دەستووری تورکیا و یاسای ژمارەی ٦٢٧١ی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار بەکۆی دەنگ بڕیار لەسەر رەتکردنەوەی تانەکانی دژی کاندیدبوونی سێ کاندیدەکە دراوە.