چین و روسیا کار بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی ستراتیژی دەکەن
ڕێبوار
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣
٣٢٥
تان کی فا، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند چین و روسیا ھاوکاری یەکتر دەکەن لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییە ئەمنییە جیھانییەکان و کاردەکەن لەسەر بەھێزکردنی متمانەی سەربازیی و پاراستنی یەکسانی و دادپەروەری نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی ھاوبەش.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەردوولا کاردەکەن لەسەر ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی دەریایی و وشکانیی و مەشقی ھاوبەش.
ھاوکات وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند، مەشقی ھاوبەشی سەربازی چین و روسیا و ئێران لە کەنداوی عومان رۆڵی ھەبووە لە بەھێزکردنی توانا دەریاییەکانی ھەرسێ وڵاتی بۆ ئەنجامدانی ئەرکی دەریایی ھەمەجۆر.