مومتاز ئەرسەلان، کەماوەی ٢٠ ساڵە کاری سەرتاشی دەکات لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، لەبەرئەوەی سەرتاشە لە پەرلەمان لە دڵی سیاسەتدایە و  پێویستە کەس گومانی نەبێت لەوەی بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی حزبەکەی و سەرۆکەکەیان رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات و سودبەخش دەبێت.

وتیشی، لە ساڵی ١٩٨٤وە دەستی بەکاری سیاسی کردووە لە حزبی (رەفاە) و لەگەڵ رای نەتەوەیی گەورە بووە، لەبەرئەوەی سەرتاشە سیاسەت کۆتایی نایەت و دەتوانێت بە باشی مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی خەڵک بکات.

سەرۆکی سەرتاشەکانی پەرلەمانی تورکیا، بەڵێنیدا لەکاتی بوونی بە پەرلەمانتار کێشەی سەرتاشەکان چارەسەر بکات کە بەوتەی خۆی رووبەرووی کێشەی زۆر بوونەتەوە.

مومتاز ئەرسەلان، سەبارەت بە پیشەیی سەرتاشی باسی لەوەکردوە، لە ١٢ ساڵییەوە کاری سەرتاشی دەکات و لە ٢٠٠٣وە سەرتاشە لە پەرلەمان و سەری بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سیاسییە گەورەکان چاککردووە لەوانە سلێمان دیمیرێل، بوڵند ئەجەوید و نەجمەدین ئەربەکان و زۆر سیاسی تر.