دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادمیر پوتن دەرکرد
١٧ی ئازاری ٢٠٢٣
٧٩٨
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، ڤلادیمر پوتن سەرۆکی روسیا بەرپرسیارە بەرامبەر بە تاوانی جەنگ و راگواستنی نایاسایی منداڵان بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکراین.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ کۆمسیاری مافەکانی مناڵ لە نووسینگەی سەرۆکی رووسیا دەرکردوە.
لە بەرامبەردا ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ ئەندام نییە لە سیستمی رۆما کە دامەزرێنەری داداگای تاوانی نێودەوڵەتییە، لەبەرئەوە بە ھیچ شێوەیەک پابەندی دادگاکە نابن و بریارەکەشیان ھیچ بایەخێکی نییە.