ئەمریکا: ھیچ رێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زینداییەکان لەگەڵ تاران نەکراوە
لاڤە
١٤ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٣٤
سۆلیڤان لە کۆنفرانسێکدا لە کۆشکی سپی سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە دوای حەوت ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانیان رایگەیاند، رێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە کارێکی ئەرێنییە بە تایبەت بۆ راگرتنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و بە کارێکی باشی دەزانن.
سەبارەت بە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیش لەگەڵ ئێران وتی، ھیچ رێککەوتنێک لەنێوان واشنتۆن و تاران لەوبارەیەوە نییە و نایانەوێت ئومێدی درۆ بدەنە ئەو خێزانانەی چاوەڕێی گەڕانەوەی کەسوکاریانن. ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبن لە پەیوەندی لەگەڵ تاران لەسەر چۆنێتی گەڕانەوەی ئەو ئەمریکییانەی لەو وڵاتە بە ناحەق زیندانی کراون.