سعودیە: رێککەوتن لەگەڵ ئێران بە مانای چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان نایەت
١٣ی ئازاری ٢٠٢٣
٢٣٨
فەیسەڵ بن فەرحان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت باسی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ریازی کرد، کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە پچڕاوە و وتی، ئەو رێککەوتنە بە مانای چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوانیان نایەت، بەڵام گەڕانەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان ئاماژەیەکە بۆ خواستی ھەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێی دانوستان و گفتوگۆوە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەبەوەکرد، چاوەڕوانە بەمنزیکانە چاوی بە ھاوتا ئێرانییەکەی بکەوێت.
باسی لەوەشکرد، رێککەوتنیان لەگەڵ ئێران بە نێوەندگیری چین بووە، دوای دوو ساڵ لە دانوستان و گفتوگۆی چڕ لە ھەردوو وڵاتی عێراق و عومان.